له‌ کۆیە تەقە لە ماڵی چالاکیێکی مەدەنی ده‌كرێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

شەوی ڕابردوو مامۆستا مەریوان حسن(چالاکوانی مەدەنی) شاری کۆیە لە ڕێگای چوونەوەی بۆ ماڵەوە لەگەڕەکی گەشتیاری لەلایەن چەند کەسێکەوە ڕێگەی پێ دەگیرێت و دوای چەک ڕاکێشان لێی دواتر تەقە لە ماڵیشیان دەکرێت.

مامۆستا مەریوان حسن بە سپێدەی ڕاگەیاند لەکاتی ڕووداوەکە پەیوەندیم کرد بە هێزی ئەمنی و بەرپرسانی شارەکەوە بەڵام نەهاتن و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکەن.

ووتیشی سکاڵام تۆمار کردوە و ئەمڕۆش دەچمە دادگا تا ڕێکاری یاسایی پێویست لەدژیان بگیرێتە بەر.