دیجیتال میدیای سپێده
ھەزاران خۆپیشاندەر لە شاری لەندەن پایتەختی بەریتاینا گردبوونەوە و پرۆتێستۆی دەستوەردانی سەربازیی رووسیایان بۆسەر ئۆکراینا کرد.
خۆپیشاندەران لەبەردەم نووسینگەی ژمارە ١٠ی سەرۆکایەتی وەزیرانی بەریتانیا کۆبوونەوە و نووسینەکانی وەک "جەنگ رابگرن، ئۆکراینا رزگار بکەن" ، "پوتین لە ئۆکراینا بڕۆ دەرەوە"، "ئەورووپا ئێستا بکەوە جوڵە" بەرزکردەوە و ئیدانەی دەستوەردانی سەربازیی رووسیایان بۆسەر ئۆکراینا کرد..
خۆپیشاندەران سروودی نیشتمانی ئۆکراینایان گوتەوە و ئاڵای ئەو وڵاتەیان بەرزکردەوە و بانگھێشتی حکوومەتی بەریتانیا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییان کرد کە رووسیا لە سیتسەمی گواستنەوەی پارەی نێودەوڵەتیی "SWIFT" بھێننە دەرەوە.