سەرۆک مسعود بارزانی لە یادی کیمیا بارانکردنی هەڵەبجە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دوایین نوێکردنەوە 2020-03-16 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- لە ساڵڕۆژی کیمیا بارانکردنی هەڵەبجەی شەهید، سەرۆک مسعود بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.

ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

"كیمیابارانكردنی هەڵەبجە درێژەپێدەری ئەو زنجیرە تاوان و كارەساتانە بوو كە دوژمن بۆ تواندنەوە و سڕینەوە دەرهەق گەلی كوردستان ئەنجامی دا. بەهۆی قوربانیدان و مەزلوومیەتی هەڵەبجەی شەهیدەوە جیهان زیاتر لە ئێش و ئازاری گەلی كوردستان تێگەییشت.

كیمیابارانكردنی هەڵەبجە برینێكی قووڵە لەسەر جەستەی گەلی كوردستان و هەرگیز لەبیر ناكرێت. مافی گەلی كوردستانە داوای قەرەبوو لە دەوڵەتی عێراق بكات. پێویستیشە چیتر حكوومەتی عێراق ئەمە پشتگوێ نەخات و قەرەبووی كیمیاباران و ئەنفال بكات.

نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی."