ھەزاران خۆپیشاندەرله‌ لەندەن پرۆتێستۆی دەستوەردانی سەربازیی رووسیایان بۆسەر ئۆکرانیا کرد

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ھەزاران خۆپیشاندەر لە شاری لەندەن پایتەختی بەریتاینا گردبوونەوە و پرۆتێستۆی دەستوەردانی سەربازیی رووسیایان بۆسەر ئۆکرانیا کرد.

خۆپیشاندەران لەبەردەم نووسینگەی ژمارە ١٠ی سەرۆکایەتی وەزیرانی بەریتانیا کۆبوونەوە و نووسینەکانی وەک "جەنگ رابگرن، ئۆکرانیا رزگار بکەن" ، "پوتین لە ئۆکرانیا بڕۆ دەرەوە"، "ئەورووپا ئێستا بکەوە جوڵە" بەرزکردەوە و ئیدانەی دەستوەردانی سەربازیی رووسیایان بۆسەر ئۆکراینا کرد..

خۆپیشاندەران سروودی نیشتمانی ئۆکراینایان گوتەوە و ئاڵای ئەو وڵاتەیان بەرزکردەوە و بانگھێشتی حکوومەتی بەریتانیا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییان کرد کە رووسیا لە سیتسەمی گواستنەوەی پارەی نێودەوڵەتیی "SWIFT" بھێننە دەرەوە.