نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی به‌فه‌رمانێك سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپارد، بۆ هەماهەنگیکردن لە گەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی، بەمەبەستی دابینکردنی بودجە و سەرجەم پێداویستییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن.

نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە 33 لە ڕۆژی 24ی شوباتی 2022 دەربارەی دەستنیشانکردنی ڕۆژی 1ی ئۆکتۆبەری 2022 وەك ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی بە فەرمانێک بڕیاریدا بە ڕاسپاردانی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ هەماهەنگیکردن لە گەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هه‌ماهه‌نگیه‌كه‌ بە مەبەستی دابینکردنی بودجە و سەرجەم پێداویستییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت.