وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییه‌كه‌ی، سێرگی لاڤرۆڤ ئه‌نجامدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه كراوه، له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ست له ئۆكراینا و دۆخی مرۆیی به پێواژووی دهربازكردنهكانیشهوه، تاوتوێكراون.
هاوكات مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی رێكخراوی ئاسایش و هاریكاریی ئه‌ورووپا، هێلگا ماریا، ئه‌نجامدا.
له میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا به‌تایبه‌ت گرنگیی دۆخی مرۆیی له ئۆكراینا و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ست تاوتوێكران.