SNN ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانى جیهاندا نرخى نه‌وت دووباره گهیشهوه سه‌روو 100 دۆلار و ڕوبڵى رووسیش رێژه‌ى 30٪ى به‌هاكه‌ى له‌ده‌ستدا. به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ى شوبات، نرخى نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینى، به‌شێوه‌یه‌ك نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت گه‌یشته 103 دۆلار و 15 سه‌نت و به‌ڕێژه‌ى 5.33٪ به‌رزبووه، هاوكات نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى خۆرئاواى تێكساس گه‌یشته 96 دۆلار و 78 سه‌نت و به‌ڕێژه‌ى 5.13٪ به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى. ته‌نیا نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه نه‌بینى، به‌ڵكو به‌هاى غازى سروشتیش گۆڕ‌انى به‌سه‌رداهات، به‌شێوه‌یه‌ك بۆ هه‌ر مه‌تره سێجایه‌ك غاز نرخه‌كه‌ى به‌رێژه‌ى 2.57٪ به‌رزبوویه‌وه. گۆڕانكاى هاوكێشه ئابوورییه‌كان و نرخه‌كان ته‌نیا بازاڕى وزه‌ى نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو شه‌ڕ و […]
The post نرخى نه‌وت به‌رزبووه و به‌هاى ڕوبڵى رووسى هاڕه‌ى كرد appeared first on SNN.