دیجیتال میدیای سپێده
ئەمڕۆ دووشەممە دادگایكردنی ژنە چالاكوانێكی بادینان بەڕێوەدهچێت و ئەو چالاكوانە ماوەی 17 مانگە لە زینداندایەو لەو ماوەیەدا حەوت جار مانی گرتوە.
لەو بارەیەوە پارێزەر بەشدار حەسەن پارێزەری خۆبەخشی كەیسی دەستگیركراوانی بادینان بڵاویكردەوە: دادگای كەتنی دووی هەولێر ئەمڕۆی وەك دادگاییكردنی (بێریڤان ئەیوب) دیاریكرد و ماوەی یەك ساڵە بەبێ دادگایی لە زیندان هێلدراوەتەوە دووچاری چەندین فشار و كێشەی كۆمەڵاتی كراوەتەوە، دادگاییكردنەكەش بە ماددەی (١)ی یاسای ژمارە (٢١)ی ساڵی (٢٠٠٣)یە، كە تایبەتە بە تێكدانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان.
جێگەی باسە، بێریڤان ئەیوب حەسەن، چالاكوانێكی خۆپێشاندانەكانی ساڵی ٢٠٢٠ی پارێزگای دھۆكە و لە ١٣ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٠ەوە، لە پارێزگای ھەولێر بە پێی ماددەی ١ لە یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ “كە تایبەتە بە تێكدانی ئاسایشی نیشتیمانی” دەستگیركراوە و تائێستا بەبێ دادگاییكردن لە زینداندا ھێڵدراوەتەوە.