دیجیتال میدیای سپێده
بانکی ناوەندیی رووسیا، بەرزکردنەوەی رێژەی سووی لەسەر بنەمای کردارەکانی دووبارە کڕینەوە (REPO) لەسەدا ٩،٥ەوە بۆ سەدا ٢٠ راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن بانکەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بە ئەگەری ئەو کێشانە کراوە کە رەنگە لە بازاڕەکانی رووسیادا بێنە ئاراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە بۆ ئەوەی پاشەکەوتی هاووڵاتییان بەها لەدەست نەدات، سەقامگیری دارایی و نرخەکان بپارێزرێن بڕیاریانداوە بە بەرزکردنەوەی رێژەی سوو، بۆ ئەو مەبەستەش سوو لەسەر بنەمای کردارەکانی دووبارە کڕینەوە (REPO) ١٠،٥ پلە بەرزکراوەتەوە و لەسەدا ٩،٥ەوە بۆ سەدا ٢٠ بەرزکراوەتەوە.