سویفت، ئه‌و سیستمه‌ى ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌ى پوتین ده‌ڕوخێنێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-28 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN رێككه‌وتنى وڵاتانى ئه‌وروپا و هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌سه‌ر كردنه‌ده‌ره‌وه‌ى به‌شێك له‌ بانكه‌كانى رووسیا له‌ سه‌ره‌كیترین سیستمى بانكى نێوده‌وڵه‌تى ناسراو به‌ (سویفت) ڕوسیا تووشى كێشه‌ى گه‌وره‌ى دارایی ده‌كات و شاره‌زایانى ئابووریش ده‌ڵێن: “ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كان به‌ته‌واوه‌تى به‌سه‌ر رووسیادا جێبه‌جێبكرێن دوورنیه‌ ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌ى پوتین كۆتایی پێبێت”. دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 27ى شوبات، یه‌كێتى ئه‌وروپا، ئه‌مریكا و به‌شێك له‌ هاوپه‌یمانه‌كانیان به‌ مه‌به‌ستى “گۆشه‌گیركردنى رووسیا له‌ سیستمى دارایی جیهان”، بڕیاریاندا به‌شێكى زۆرى بانكه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ له‌ سیستمى سویفت بكه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ و هه‌ژماره‌ بانكییه‌كانى بانكى ناوه‌ندى ئه‌و وڵاته‌ش له‌نێو ئه‌و سیستمه‌ سڕبكه‌ن”. سیستمى سویفت سیستمێكى جیهانى بانكییه‌ كه‌ رێگه‌ده‌دات به‌ په‌یوه‌ندى خێرایی دارایی له‌نێوان بانكه‌كانى جیهاندا، به‌ پارێزراوترین سیستمى نێوده‌وڵه‌تى […]

The post سویفت، ئه‌و سیستمه‌ى ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌ى پوتین ده‌ڕوخێنێت appeared first on SNN.