دیجیتاڵ میدیای سپێده
هاتوچۆی چەمچەماڵ ئاشکرایکرد، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە كهسێك گیانی لەدەست داوە پێنج هاووڵاتی بە بەسەختی بریندار بوون.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ ئاشكرای كردووە كە ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٥٠ نیوەڕۆ رووداوێکی پێکدادان روویداوە لەنێوان قەزای چەمچەماڵ و ناحییەی سەنگاو لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا.
ئاماژەشیان بهوهداوه:لەئاکامی ڕووداوەکە سەرنیشینێک گیانی لەدەست داوە پێنج هاووڵاتی بە بەسەختی بریندار بوون گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شۆڕش لە چەمچەماڵ.