دیجیتاڵ میدیای سپێده
هاتوچۆی چەمچەماڵ ئاشکرایکرد، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە كهسێك گیانی لەدەست داوە 10 هاووڵاتیش بە بەسەختی بریندار بوون.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ ئاشكرای كردووە كە ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٥٠ نیوەڕۆ رووداوێکی پێکدادان روویداوە لەنێوان قەزای چەمچەماڵ و ناحییەی سەنگاو لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا.
ئاماژەشیان بهوهداوه:لەئاکامی ڕووداوەکە سەرنیشینێک گیانی لەدەست داوە و پێنجیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شۆڕش لە چەمچەماڵ. .
تهندروستی چهمچهماڵیش به سپێدهی راگهیاند:برینی چوار له قوربانیهكان سهخت بوه و ڕهوانهی سلێمانی كراوه.