وه‌زیری دارایی عێراق: له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌دام به‌م شێوه‌یه‌ یه‌ك دیناریش بۆ هه‌رێم نه‌نێردرێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی 28/2ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌زیری دارایی میوانداری كرابوو له‌باره‌ی گۆرانكاری له‌ نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسیاری ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ بۆ هه‌رێم له‌ وه‌زیر كرا.

د. جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو به‌ سپێده‌ی ووت:" هه‌رچه‌نده‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پرسیار له‌باره‌ی 200 ملیاره‌كه‌ له‌ وه‌زیر كرا بڵام ئه‌و هیچ وه‌ڵامێكی نه‌داوه‌، دكتۆر جه‌مال كۆچه‌ر پێی وایه‌ وه‌زیری دارایی عێراق له‌گه‌ڵ ناردنی 200 ملیاره‌كه‌ نیه‌ بۆیه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی نه‌داوته‌وه‌.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو وتیشی" له‌كاتی ئاماده‌كردنی بودجه‌ی 2021 وه‌زیری دارایی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كۆبۆوه‌، ئه‌وكات ووتبووی"ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ نه‌بێت من له‌گه‌ڵی دانیم یه‌ك دیناریش بۆ هه‌رێم بنێردرێت"