ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پرسەنامەیەك ئاڕاستەی كۆسرەت رسول دەكات

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پرسەنامەیەك ئاڕاستەی كۆسرەت رسول دەكات.

دەقی پرسەنامەكەیە:

كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ ؤيَبْقَي ؤجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ ؤالإِكْرَامِ
بەڕێز/ جەنابی كاك كۆسرەت رسول
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
سڵاوی خوداتان لەسەر بێت...
بەبۆنەی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتانەوە...
پرسەو سەرەخۆشی و هاوغەمی خۆمان ئاڕاستەی جەنابتان و بنەماڵەی بەڕێزتان دەكەم، لەخوای میهرەبان داواكارم خوالێخۆشبوو بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بەهەشت جێگای بێت...
كۆتایی غەمتان بێ...
إِنَّا لِلّهِ ؤإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
براتان/ صلاح الدين محمد بهاءالدين
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
1-3-2022