دیجیتاڵ میدیای سپێده مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پرسەنامەیەك ئاڕاستەی كاك كۆسرەت رسول دەكات كە ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەكەیە: كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ ؤيَبْقَي ؤجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ ؤالإِكْرَامِ بەڕێز/ جەنابی كاك كۆسرەت رسول سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سڵاوی خوداتان لەسەر بێت... بەبۆنەی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتانەوە... پرسەو سەرەخۆشی و هاوغەمی خۆمان ئاڕاستەی جەنابتان و بنەماڵەی بەڕێزتان دەكەم، لەخوای میهرەبان داواكارم خوالێخۆشبوو بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بەهەشت جێگای بێت... كۆتایی غەمتان بێ... إِنَّا لِلّهِ ؤإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ براتان/ صلاح الدين محمد بهاءالدين ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان 1-3-2022