دیجیتاڵ میدیای سپێده
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه له فرۆشگاكانى گهرهستهى خۆراكى وشكه نرخى چه‌ند به‌رهه‌مێك گران بووه و هۆكاره‌كه‌شى بۆ شه‌ڕى نێوان رووسیاو ئۆكرانیا ده‌گێڕدرێته‌وه.
ئه‌گه‌رچى كۆمپانیاكانى به‌رهه‌مهێنانى زه‌یت و ڕۆن له وڵاتى توركیان به‌ڵام وه‌ك فرۆشیاران ده‌ڵێین به‌هۆى ئه‌وه‌ى مادده سهرهتاییهكهى ئه‌م به‌رهه‌مانه له وڵاتى ئۆكرانیاوه هاورده ده‌كرێت بۆیه نرخه‌كه‌ى به‌راورد به پێش شه‌ڕه‌كه بۆ هه‌ر كارتۆنێك زه‌یت 5 هه‌زار دینارى هاتۆته سه‌ر.
به‌شێك له فرۆشیارانیش ئه‌وه ناشارنه‌وه كه بازرگانه‌كان له‌پشتى ئه‌و گرانكردنهوهن, چونكه ئه‌وان له كۆگاكانیان به‌شى ئه‌وه پاشه‌كه‌وتى ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یان هه‌یه‌و لێیان نه‌بڕاوه تا به گران هێنابێتیانه‌وه, كه‌چى له‌سه‌ر خه‌ڵكیان گران كردوه