دیجیتاڵ میدیای سپێده
شاندێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازیان كرد له شاندێكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، شاندێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، كه‌پێك هاتبوو له سه‌یدا خلیل ئیبراهیم كارگێری ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌ت له‌گه‌ڵ د.محمد قادر هاودیانی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و محمد داره‌تویی و عبدالعزیز هاشم كارگێرانی په‌یوه‌ندییه‌كان، پێشوازیان كرد له شاندێكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، كه‌پێك هاتبوو له‌به‌رێزان ئیمام تاشیئه‌ر و حوسه‌ین كاشماش ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی توركیا و ناهیده ئارمش به‌رپرسی نوێنه‌راتی هه‌رێمی هه‌ده‌په و كاك حیكمه‌ت هاته‌ب ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی گه‌لان.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و پارتی دیموكراتی گه‌لان و بارودۆخی ناوچه‌كه گفتوگۆی له‌سه‌ركرا، یه‌كگرتوو له‌لای خۆیه‌وه ته‌ئكیدی له چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ى دۆزی كورد له توركیا كرده‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا وه‌فدی میوان سوپاسی پێشوازیی گه‌رمی یه‌كگرتوویان كرد.