SNN-عەلی حەمەسەعید بەهۆی جێبەجێنەكردنی ئەو بەڵێنانەی كە سەرۆكی حكومەتی هەرێم دابووی بە دابینكردنی پارەی پێویست بۆ تەواوكردنی پرۆەی دووسایدی كەلار گەرمیان، دواجار كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەكە كاركردنی لە دووسایدی ڕێگەی كەلار- سلێمانی ڕاگرت، ئەوەش دوای ئەوەی لەمانگی ڕابردوودا بەڕێوەبەری ڕێگاوبارنی گەرمیان لە ڕێگەی SNNەوە هۆشداری درابوو لە ڕاگرتنی كاركردن لە پرۆژەكەدا بەهۆی دابیننەكردنی پارە. كەریم عەلی، ئەندامی لیژنەی پلان و پرۆژەكان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، بە SNNی ڕاگەیاند: بە پێی بەدواداچوونەكانیان لە ئەمڕۆوە كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی دووسایدكردنی ڕێگەی كەلار-سلێمانی، كارەكانی لە پڕۆژەكە ڕادەگرێت و هەموو ئامێرەكانی دەكشێنێتەوە، ئەوەش بەهۆی تەرخاننەكردنی بودجەی پێویست لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەگەڕێتەوە، بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە. […]
The post پێشتر لە SNNەوە هۆشداری درابوو، بەهۆی بێپارەیی كاركردن لە ڕێگای دووسایدی كەلار سلێمانی ڕاگیرا appeared first on SNN.