SNN وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بەرنامەی دووبارە وەرگرتنەوەی پەنابەرانی عێراق کە بە (P-2) ناسراوە کارا دەکەینەوە، ئەو کەسە عێراقییانە دەگرێتەوە کە پەیوەندییەکیان بە ئەمریکاوە هەیە. نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەشی روونکردەوە، ئەمریکا پابەندە بە بەڵێنەکانیەوە بەتایبەت بەرامبەر ئەو عێراقیانەی کە گیان و ژیانی خۆیان خستووەتە مەترسییەوە بۆ بەرژەوەندی ئەمریکا و سوپاکەی لە عێراق، یاخود هاوکاری پرۆژە و پلانی ئەمریکا بوون لە وڵاتەکەدا، وە ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە شانبەشانی سوپای ئەمریکا لە عێراقدا خزمەتیان کردووە. دەشڵێت: لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە دووبارە بەرنامەی (P-2) کارا دەکەینەوە، بۆ وەرگرتنی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بێنە وڵاتی ئەمریکا، پشکنینی تەواو […]
The post ئەمریکا دووبارە بەرنامەی وەرگرتنی پەنابەرانی عێراق کارا دەکاتەوە appeared first on SNN.