SNN-عەلی حەمە سەعید لەبەرامبەر دواكەوتنی مووچەكانیان و هەروەها زۆری دەوامەكانیان و دەستپێنەكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەیان، ئەمڕۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە دەستیان بە بایكۆتی دەوامكرد و جەخت لەوە دەكەنەوە كە ئەگەر داواكارییەكانیان جێبەجێنەكرێت ناگەڕێنەوە سەركارەكانیان. فاتیح محەمەد، یەكێك لە كارمەندانی ناو دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی هیچ وادەیەك دیارینەكراوە بۆ دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە و هەروەها هیچ هیوایەكیش نییە بۆ ئەوەی مووچە دابەشبكرێت، ئەمڕۆ بڕیارماندا كە دەستلەكاركردن هەڵبگرین و بایكۆتی دەوام بكەین. ئاماژەی بەوەشكرد: سەرەڕای ئەوەی مووچەكانمان لەكاتی خۆیدا دابەشناكرێت لەهەمان كاتیشدا دەوامی زۆرمان پێدەكرێت، هەروەها تائێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ پەلەبرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی كە مافێكی سەرەتایی […]
The post بەڕێوەبەرايەتييەک بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە بايکۆتی راگەياند appeared first on SNN.