هەولێر-KDP.info- بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاڵای کوردستان وەک هێمایەک بۆ یەکگرتوویی، ئازادیخوازیی، قوربانیدان و ئاشتیخوازیی گەلی کوردستان باس دەکات.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم. ئاڵای كوردستان هێمای یەكگرتوویی، ئازادیخوازی، قوربانیدان و ئاشتیخوازیی گەلی كوردستانە.
لەم ڕۆژە پیرۆزەدا جەخت لە پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە و، هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی ئەو شەهیدانەی كە لە پێناو ئاڵای پیرۆزی كوردستان گیانی خۆیان بەخت كردووە.
بژی كورد بژی كوردستان.
مسعود بارزانی
17ـی 12ـی 2019