دیجیتال میدیای سپێده
د.شێرکۆ جەودەت و عومەر گوڵپی ئهندامانی لێژنهی دارایی لهپهرلهمانی كوردستان ڕایدهگهیهنن، داهاتی هەرێمی کوردستان لە ئێستەدا زیاترە لە (یەک ترلیۆن دینار) بەبێ (٢٠٠) ملیارەکەی بەغدا، ئەم پارەیەش بەشی مووچەو خەرجیەکانی خزمەتگوزاریی دەکات
د.شێرکۆ جەودەت و عومەر گوڵپی ئهندامانی لێژنهی دارایی له پهرلهمانی كوردستان له ڕاگهیهندراوێكدا ڕایانگهیاند: پاش بەدواداچوون و دڵنیابوونەوە لەو زانیارییانەی پێی گەیشتووین، بۆ ڕایگشتی ڕادەگەیەنین کە دواخستنی مووچەی مووچەخۆران و خەرجنەکردنی پێشینەی مانگانەی فەرمانگەو نەخۆشخانەکان و شایستەی دارایی کۆمپانیاکانی دەرمان و پاککردنەوەی شارەکان لەلایەن حکومەت و وەزارەتی داراییەوە هیچ پاساوێکی نیە.
ئاماژهیان بهوهشكرد: داهاتی هەرێمی کوردستان لە ئێستەدا زیاترە لە (یەک ترلیۆن دینار) بەبێ (٢٠٠) ملیارەکەی بەغدا، ئەم پارەیەش بەشی مووچەو خەرجیەکانی خزمەتگوزاریی دەکات.
ئهوهشیان خستهڕوو: ئەگەر بەپێچەوانەی ئەم ڕاستیەوە زانیارییەکی تر هەیە، ئەوە بەرپرسیارێتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری داراییە کە بۆ خەڵکی کوردستانی ڕوون بکەنەوە داهات و پارەو قوتی خەڵکی کوردستان چی لێ دێت؟