له‌ سۆران سێ‌ تۆمەتبار بە 4 كیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

له‌ سۆران سێ تۆمه‌تبار به‌ بڕی چوار كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان رایگه‌یاند: به‌هاوكارى بنكه‌ى ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌رانى نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، تواندرا له‌ناو شارۆچكه‌ی سۆران ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕی (4) چوار كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری ( تلیاك) له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی (3) سێ تۆمه‌تبار.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ هاوكات له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان هاتوه‌: له‌دوای گومان كردن له‌پۆستێك توندرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری ( كریستاڵ) كه‌تواندبویانه‌وه‌ و له‌ناو چه‌ند لێف و له‌ناو سه‌رینێك حه‌شاریان دابوو، كه‌ له‌گه‌ڵیشیدا تۆمه‌تبارێكی ئێرانی ده‌ستگیركرا كه‌ به‌نیازبوو له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ووڵاتی (ئوستراڵیا) ی بكات.