ئاژانسی دۆخی لەناکاوی ئۆکراینا، رایگەیاند لە ماوەی حەوت رۆژی هێرشەکانی رووسیادا زیاتر لە دوو هەزار هاووڵاتیی ئۆکراینی گیانیان لەدەستداوە.
لەو راگەیەندراوەدا کە لە لایهن ئاژانسەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، هێزەکانی رووسیا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا سەدان ژێرخان، باڵەخانەی نیشتەجێبوون، نەخۆشخانە و خوێندنگهی سەرەتاییان لە ئۆکراینا خاپوور کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئهوهش ئاشکرا کراوە کە لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی کە سوپای رووسیا ئەنجامیداوە، زیاتر لە دوو هەزار کەسی مەدەنیی ئۆکراینی گیانیان لەدەستداوە و ئەو ژمارەیە ئەو سەربازە ئۆکراینییانە ناگرێتەوە کە گیانیان لەدەستداوە.
باس لەوەش کراوە کە تیمەکانی ئاژانسی دۆخی لەناکاو، توانیویانە ٤٠٠ ئاگر کە بەهۆی هێرشەکانی رووسیاوە کەوتوونهتەوە بکوژێننەوە و ١٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوەش لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان گیانیان لەدەستداوە.