دیجیتال میدیای سپێده
دانوستانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا، ئەمرۆ ٣ی ئادار لە ناوچەی سنووریی برێست-ی بێلاڕووس بەڕێوەدەچێت.
سهرۆكی شاندی دانوستانكاری رووسیا لهگهڵ ئۆكرانیا، ڤلادیمیر مێدینسکی كه هاوكات راوێژکاری سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتینه، لە ناوچەی دارستانی بیلۆڤیژیسکی سەر بە برێست، ئەو شارە سنووریەی بێلاڕووس لەگەڵ ئۆکراینا و پۆڵەندا، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
ڤلادیمیر مێدینسکی ئاماژەی بەوە کرد ھەروەک چۆن لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا رێککەوتوون، گەیشتوونەتە ئەو شوێنەی کە دانوستانەکانی تێدا ئەنجامدەدرێـت و رایگەیاند، ئەوان لە گەڕی پێشووی دانوستانەکاندا ئامادەبوون و پێشنیازی رووسیایان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست بە زووترین کات پێشکەش کردووە.
- "گەیشتووینەتە لێکتێگەیشتن لەسەر ژمارهیهك پێشنیاز"
مێدینسکی ئاماژەی بەوە کرد کە ھەندێک پێشنیاز ھەیە لەسەر مێزی دانوستان لەگەڵ ئۆکراینا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن لەسەریان و گوتی: "بەڵام ھەندێکی دیكهیان، ئەوانەی کە سەرەکیترینن ئەو شتانەن کە زۆر چاوەڕوانکراوبوون. لایەنی ئۆکرانیا، بۆ بیرکردنەوە و راوێژکردن لەگەڵ کیێڤ داوای کاتیان کرد".
راشیگەیاند کە شاندی ئۆکرانیا لە کیێڤ دەرچوون و لە ئێستادا لە رێگان و گوتی: "ئێمە پێشتر ھاتین. دیارە، وەکو ئەوەی لەگەڵیاندا رێککەوتین، لێرە كۆبوونهوهكه بەڕێوەدەچێت".
سهرۆكی شاندی دانوستانكاری رووسیا لهگهڵ رووسیا، ئەوەشی خستەڕوو ئهوان لە کێشەی گواستنەوەی لایەنی ئۆکراینی تێدهگهن و باسی لهوهكرد تەواوی رێکارە ئەمنییەکان لەلایەن ھێزی تایبەتی بێڵاڕووسهوە دهستهبهركراوه.
جەختی لەوەش کردەوە کە یەکە سەربازییەکانی رووسیا، لە ئۆکراینا رێڕەوێکی ئەمنییان بۆ شاندە ئۆکراینییەکە دابینکردووە و جهختی كردهوه کە ئەمرۆ چاوەڕوانی شاندەکە دەکەن.