بانكی جیهانیی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ته‌واوی به‌رنامه‌كانی له رووسیا و بێلاڕووس راگرتووه.
بانكی جیهانیی له‌باره‌ی به‌رنامه‌كانی له رووسیا و بێلاڕووس راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه.
گرووپی بانكی جیهانیی به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ٢٠١٤ه‌وه ره‌زامه‌ندی نه‌داوه به پێدانی قه‌رز و پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له رووسیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه له ناوه‌ڕاستی ٢٠٢٠ه‌وه ره‌زامه‌ندنی نه‌داوه به پێدانی قه‌رزی دیكه به بێلاڕووس.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "دوای داگیركاری رووسیا بۆ ئۆكراینا و دژایه‌تیكردنی گه‌لی ئۆكراینا، گرووپی بانكی جیهانیی ده‌ستبه‌جێ ته‌واوی به‌رنامه‌كانی له رووسیا و بێلاڕووس راگرت".