بانكی جیهانیی ته‌واوی به‌رنامه‌كانی له‌ رووسیا و بێلاڕووس راگرت

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

بانكی جیهانیی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ته‌واوی به‌رنامه‌كانی له‌ رووسیا و بێلاڕووس راگرتووه‌.

بانكی جیهانیی له‌باره‌ی به‌رنامه‌كانی له‌ رووسیا و بێلاڕووس راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌.

گرووپی بانكی جیهانیی به‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ٢٠١٤ه‌وه‌ ره‌زامه‌ندی نه‌داوه‌ به‌ پێدانی قه‌رز و پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ رووسیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ٢٠٢٠ه‌وه‌ ره‌زامه‌ندنی نه‌داوه‌ به‌ پێدانی قه‌رزی دیكه‌ به‌ بێلاڕووس.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "دوای داگیركاری رووسیا بۆ ئۆكراینا و دژایه‌تیكردنی گه‌لی ئۆكراینا، گرووپی بانكی جیهانیی ده‌ستبه‌جێ ته‌واوی به‌رنامه‌كانی له‌ رووسیا و بێلاڕووس راگرت".