دیجیتاڵ میدیای سپێده
به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى بیستندا كه ده‌كه‌وێته سێى ئادارى هه‌موو ساڵێك، رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى هۆشداریدا له‌وه‌ى زیاتر له یه‌ك ملیار كه‌س له جیهاندا مه‌ترسیى له ده‌ستدانى بیستنیان هه‌یه.
رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى هۆشداریداوه، به‌هۆى گوێگرتن بۆ ماوه‌یه‌كى دوور و درێژ له مۆسیقاى توند و ده‌نگه‌كانى دیكه‌ى شادیى هێن و زیاده‌ڕۆیى كردن لێیان، زیاتر له یه‌ك ملیار كه‌س له تهمهنهكانى 12 بۆ 35 ساڵ، مه‌ترسیى له ده‌ستدانى بیستنیان هه‌یه.
به‌گوێره‌ى سایتى "دى ده‌بڵیو"ى ئه‌ڵمانى، رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى دووپاتیكرده‌وه كه له ده‌ستدانى بیستن بۆى هه‌یه كاریگه‌رى زۆر خراپ بكاته سه‌ر ته‌ندروستیى جه‌سته‌یى و عه‌قڵى و فێربوون و هه‌له‌كانى كاركردنى ئه‌و زیاتر له یه‌ك ملیار كه‌سه له جیهاندا.