دیجیتاڵ میدیای سپێده
وته‌بێژى فه‌رمیى سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در رایگه‌یاند: "هاوپه‌یمانی ئێستامان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكرات ڕێزلێگیراوه له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه، به‌ڵام ئه‌مه واتای سه‌رپێچی كردنی بڕیاری دادگا نیه، ده‌بێت ڕێز له بڕیاره‌كانی دادگا بگرین، ئێمه نێوانمان له‌گه‌ڵ پارتی زۆر باشه."
بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عێراق، دژی ناده‌ستوری بوونی فرۆشتنی نه‌وت و غازی هه‌رێم، كێشه‌ی نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستانی قوڵتركرده‌وه، له پاڵ كێشه‌ی یاسایی و ئابووری دا، ڕه‌نگه ببێته هۆی گۆڕانكاری له هاوكێشه سیاسیه‌كاندا.
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌در و سوننه‌كان هاوپه‌یمانێتی هه‌یه، له كاتێكدا پارتی به‌توندی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی دژی نه‌وت و غازی هه‌رێم ڕه‌تده‌كاته‌وه، به‌ڵام ڕه‌وتی سه‌در پاڵپشتی بڕیاره‌كانی دادگا ده‌كات.
سه‌ڵاح عوبه‌یدی، وته‌بێژی فه‌رمی ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند: "وه‌كو كوتله‌ی سه‌دری چاودێری بڕیاره‌كانی دادگا ده‌كه‌ین، هه‌وڵده‌ده‌ین به‌شێوه‌یه‌كی بێ لایه‌نانه جێبه‌جێ بكرێت، بڕیار ده‌رچوو، ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت، چونكه بڕیاری دادگا له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه."
ڕاجیاوازی پارتی دیموكرات و ڕه‌وتی سه‌در له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی عێراق دژی نه‌وت و غازی هه‌رێم له‌كاتێكدایه، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د حه‌لبوسی و خه‌میس خه‌نجه‌ری سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌بی سونه‌ش له‌لایه‌ن توركیاوه بانگهێشتی ئه‌و وڵاته كران.