سۆمۆ:لیژنەیەک پێکدێنێت بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەباره‌ی نەوتی هەرێم

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

کۆمپانیای نەوتی عێراقی (سۆمۆ) رایگه‌یاند، لیژنەیەک پێکدێنێت بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەباره‌ی نەوتی هەرێم

لە نوسراوێکدا، کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عێراقی (سۆمۆ) بڕیاری دا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی شەش کەسی (کە هیچیان لە هەرێمی کوردستان نین) بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراقی لەبارەی دەرهێنان و ناردنی نەوتی هەرێم.

لە نوسراوەکەدا هاتووە ئەم لیژنەیە دەسەڵاتی بەدوداچون بۆ تەواوی برگەکانی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی هەیە جگە لە ناردن کە لە دەسەڵاتی وەزارەتی نەوتی عێراقیە، و ئەو لیژنەیە هەر ئێستا دەست بە ئەرکەکانی خۆی دەکات.