رووسیا ده‌ستى به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین وێستگه‌ى ئه‌تۆمى ئۆكرانیادا گرت

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN له‌دواى ئه‌وه‌ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌هۆى بۆردومانه‌كانى رووسیاوه‌ ئاگر له‌ به‌شێك له‌ وێستگه‌ى ئه‌تۆمى زاپۆریژیا له‌ ئۆكرانیا كه‌وته‌وه‌ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر رووسیا به‌ته‌واوه‌تى ده‌ستى به‌سه‌ر ئه‌و وێستگه‌ ئه‌تۆمییه‌دا گرت، سه‌رۆكى ئۆكرانیاش ده‌ڵێت: “ته‌قینه‌وه‌ى وێستگه‌كه‌ كۆتایی ئه‌وروپایه‌”. كاتژمێر 6:20 خوله‌كى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌هۆى بۆردومانه‌كانى سوپاى رووسیا به‌شێك له‌ بیناى وێستگه‌ى ئه‌تۆمى زاپۆریژیا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ شارى پیشه‌سازى زاپۆریژیا له‌ نزیك كیێڤ و گه‌وره‌ترین وێستگه‌ى ئه‌تۆمیه‌ له‌ ئۆكرانیادا ئاگریتێبه‌ربوو. وێستگه‌كه‌ نزیكه‌ى 40% ته‌واوى وزه‌ى ئه‌تۆمى ئۆكرانیا به‌رهه‌مده‌هێنێت و له‌كۆى 15 كارلێكه‌رى ئه‌تۆمى (ریئاكتۆر) شه‌شیان ده‌كه‌ونه‌ ناو ئه‌م وێستگه‌یه‌وه‌. هاوكات كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر حكومه‌تى ئۆكرانیا رایگه‌یاند:”هێزه‌كانى رووسیا ده‌ستیان به‌سه‌ر وێستگه‌دا گرتووه‌”. كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ كاردانه‌وه‌ به‌دواى خۆیداهێنا، […]

The post رووسیا ده‌ستى به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین وێستگه‌ى ئه‌تۆمى ئۆكرانیادا گرت appeared first on SNN.