له‌ ئێواره‌ی دوێنێوه‌ شه‌پۆلێكی خۆڵبارینی چڕ عێراق و هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

له‌ ئێواره‌ی دوێنێوه‌ شه‌پۆلێكی خۆڵبارینی چڕ عێراق و هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له‌ شاری كه‌ركوك ڕه‌وانه‌ نه‌خۆشخانه‌ كران.

ئاسمانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان خۆڵبارینێكی چڕ گرتوویه‌تییه‌وه‌ و ئاستی بینین له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌كان كه‌مبووه‌ته‌وه‌ و هه‌ندێك جار هه‌وره‌ بروسكه‌ و پڕوشه‌ی بارانیشی له‌گه‌ڵدا بووه‌.

لایه‌نه‌ ته‌ندروستییه‌كان داوا له‌و هاوڵاتییانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ نه‌خۆشی ڕه‌بو و ته‌نگه‌نه‌فه‌سییان هه‌یه‌، نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ و كاتێكیش چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌مامك بكه‌ن.