دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئۆکرانیا رایگەیاند، وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژییا کە بە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی دادەنرێت لە ئەورووپا، کەوتە ژێر کۆنترۆڵی سوپای رووسیا.
لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرا کراوە، سەرەڕای ئەوەی وێستگەکە کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی سوپای رووسیا کارمەندانی وێستگەکە بەردەوامن لە کارەکانیان.
خزمەتگوزاریی باری لەناکاو لە ئۆکرانیا، کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی راگەیاند کە لە ئاکامی پێکدادانەکان لە گۆڕەپانی وێستگەکە کەوتبۆوە.
بەگوێرەی راگەندراوێکی خزمەتگوزاریی باری لەناکاو لە ئۆکراینا، رووداوەکە هیچ کوژراو و بریندارێکی لێ نەکەوتووەتەوە.
وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژییا بە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی لە ئەورووپا و یەکێک لە ١٠ گەورەترین وێستگە ئەتۆمییەکانی جیهان دادەنرێت.
لە دەستپێکی شەڕ و پێکدادانەکانی رووسیا و ئۆکرانیا وێستگەی ئەتۆمی چێرنۆبڵ کە دەکەوێتە باکووری ئۆکرانیا لەلایەن هێزەکانی رووسیا دەستی بەسەردا گیرابوو.
ئۆکرانیا کە خاوەن ١٥ وێستگەی ئەتۆمی چالاکە و نیوەی وزەی کارەبای خۆی لە رێگەی ئەو وێستگانەوە دابین دەکات.