به‌ریتانیا بۆ پوتین: یارى به‌ ئاگر مه‌كه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN وه‌زیرى به‌رگریی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌ستگرتن به‌سه‌ر وێستگه‌ى ئه‌تۆمى زاپۆریژیا یاریكردنه‌ به‌ ئاگر، ده‌شڵێت: “كۆنترۆڵكردنى ئه‌و وێستگه‌ ئه‌تۆمییه‌ ته‌نیا بۆ رووسیا و ئۆكرانیا نا، به‌ڵكو بۆ ته‌واوى ئه‌وروپا كێشه‌یه‌”. كاتژمێر 6:20 خوله‌كى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌هۆى بۆردومانه‌كانى سوپاى رووسیا به‌شێك له‌ بیناى وێستگه‌ى ئه‌تۆمى زاپۆریژیا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ شارى پیشه‌سازى زاپۆریژیا له‌ نزیك كیێڤ و گه‌وره‌ترین وێستگه‌ى ئه‌تۆمیه‌ له‌ ئۆكرانیادا ئاگریتێبه‌ربوو. وێستگه‌كه‌ نزیكه‌ى 40% ته‌واوى وزه‌ى ئه‌تۆمى ئۆكرانیا به‌رهه‌مده‌هێنێت و له‌كۆى 15 كارلێكه‌رى ئه‌تۆمى (ریئاكتۆر) شه‌شیان ده‌كه‌ونه‌ ناو ئه‌م وێستگه‌یه‌وه‌. له‌ كاتژمێر 11:00ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تى به‌رگریی رووسیا رایگه‌یاند، “هێزه‌كانمان ده‌ستیان به‌سه‌ر وێستگه‌دا گرتووه‌”. بێن واڵێس، وه‌زیرى به‌رگریی به‌ریتانیا له‌باره‌ى كرۆنترۆڵكردنى بنكه‌كه‌وه‌ […]

The post به‌ریتانیا بۆ پوتین: یارى به‌ ئاگر مه‌كه‌ appeared first on SNN.