دیجیتاڵ میدیای سپێده
له ئاكامی هێرشێك به بۆمب بۆسه‌ر مزگه‌وتێكی شیعه‌كان له باكووری خۆرئاوای پاكستان، 45 كه‌س كوژران و 65ی دیكه‌یش برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاساییشی شاری پێشاوه‌ر، محه‌مه‌د ئێجاز خان رایگه‌یاند، هێرشه‌كه كراوه‌ته سه‌ر مزگه‌وتی كوچا ریسالدار له میانی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینیدا.
محه‌مه‌د ئێجاز خان ئاماژه‌ی به‌وه دا، سه‌ره‌تا هێرشه‌كه به ته‌قه‌كردن له چه‌ند پۆلیسێكی نزیك مزگه‌وته‌كه ده‌ستی پێ كردووه و دواتر به‌شێك له هێرشبه‌ران هاتوونه‌ته ناو مزگه‌وته‌كه و خۆیان به نوێژخوێنانی ناو مزگه‌وته‌كه‌دا ته‌قاندۆته‌وه.
خان راشییگه‌یاند، هێرشه‌كه كوژرانی 45 كه‌س و برینداربوونی 65ی دیكه‌ی لێكه‌وتووه‌وه و له ئاكامی هێرشی سه‌ر پۆلیسه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌یش پۆلیسێك كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌یش بریندار بوو.
به‌گوێره‌ی شایه‌تحاڵانی رووداوه‌كه، مزگه‌وته‌كه نزیكه‌ی 150 كه‌سی لێبووه. بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانییان به‌رز ببێته‌وه.
یه‌كێك له برینداربووانی هێرشه‌كه كه پێشتر سه‌ربازی سوپای وڵاته‌كه‌ی بووه، به‌ناوی شێر عه‌لی بانگه‌وازی له به‌رپرسان كرد، شیعه‌كانی وڵاته‌كه‌ی باشتر بپارێزن.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت داعش یان تاڵیبانی پاكستان ده‌ستیان له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌دا هه‌بوو بێت.