دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ئه‌مڕۆ 32 ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه تێپه‌ڕده‌بێت، ئه‌م ساڵ به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا مه‌راسیمه‌كان به فراوانى به‌ڕێوه‌ناچن، هه‌ر به‌بۆنه‌ى یادى 16ى 3 له شاری هه‌ڵه‌بجه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر راگیراوه، تا كه‌سوكاری شه‌هیدان و هاووڵاتیان بتوانن سه‌ردانی مه‌زاری شه‌هیدان بكه‌ن و یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بكه‌نه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مڕۆ هاتووچۆ له‌ناو شارى هه‌ڵه‌بجه بۆ هاوڵاتیان قه‌ده‌غه نییه، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه داواشی له هاووڵاتیان كردووه،به هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌ره‌باڵغی دروست نه‌كه‌ن، له‌به‌ر سه‌لامه‌تیی خۆیان و سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى شاره‌كه.