ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق دووباره‌ ده‌گاى خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمار ده‌كاته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-05 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و به‌پێى كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كان تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر دووباره‌ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق. به‌پێى كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌، “كاتژمێر 11:00ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌، هاوشان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانى په‌رله‌مان دووباره‌ ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمارى ده‌كرێته‌وه‌ ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت”. رۆژى سێشه‌ممه‌ 1ى ئازار، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر سكاڵاى باسم خه‌ششان، په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆى عێراقه‌ به‌ڕێوه‌چوو كه‌ داواى كردبوو له‌سه‌ر بڕیارى دووباره‌ كردنه‌وه‌ى ده‌رگا بۆ كاندیدانى پۆستى سه‌رۆككۆمار، دادگاى باڵاى فیدراڵى دانیشتنى خۆى ئه‌نجامدا و ده‌ستووریبوون یان ده‌ستوورینه‌بوونى یه‌كلایبكاته‌وه‌. له‌دواى كۆتایی هاتنى دانیشتنه‌كه‌ دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق […]

The post ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق دووباره‌ ده‌گاى خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمار ده‌كاته‌وه‌ appeared first on SNN.