بزووتنەوەی گۆڕان: ئامانجەكانی ڕاپەڕین نەھاتوونەدی

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-05 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بزووتنەوەی گۆڕان لە یادی 31 ساڵی ڕاپەڕینی گەلی كوردستاندا ڕایدەگەیەنێت، دوای زیاتر لە سێ دەیە لە حكومڕانی، ئامانجەكانی راپەڕین نەھاتونەدی و حوكمڕانیەكی ناتەندروست بە قەیرانی فرە ڕەهەند بووەتە دیفاكتۆ. بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، سیاسەتی ھەڵە و نەبوونی ستراتیژێكی نیشتیمانی و بێباكی لە خواستی ھاونیشتیمانیان بۆ دامەزراندنی ھەرێمێكی دیموكرات و دادپەروەر، كوردستانی خستووەتە بەردەم ھەڕەشە و مەترسی گەورە. دەشڵێت: ” خەڵكی كوردستان دژ بە ستەمكاری راپەڕینی كرد، كەچی ستەمی سیاسی و ئابوری بەردەوامە”. دەقی ڕاگەیەنراوەكە: ‎ئەمڕۆ لە ساتەوەختێكی پڕ ئاڵنگاری و كێشمەكێشمی سیاسیی و خراپی دۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان؛ (٣١) ساڵ بەسەر یادی راپەڕینی خەڵكی كوردستان تێدەپەڕیت. […]

The post بزووتنەوەی گۆڕان: ئامانجەكانی ڕاپەڕین نەھاتوونەدی appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.