SNN – عەلی حەمە سەعید كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم داواكارییه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمیان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له یه‌كى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كردووه. لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم رۆژی 1ى تشرینى یه‌كه‌مى وەك رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاركرد و داوای لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم كرد ئامادەكارییەكانیان دەستپێبكەن، كۆمسیۆنیش داواكارییەكه‌یان ئاراستەی پەرلەمان كردووە و تۆپەكەیان لە گۆڕەپانی خۆیان دەركردووە و چاوەڕێی پەرلەمان دەكەن چارەنووسی بابه‌ته‌كه یه‌كلابكاته‌وه. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵای كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان بە SNN دراون، “لە بەرامبەر داواكارییەكەی سەرۆكی هەرێم بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە […]
The post كۆمسیۆن چۆن وه‌ڵامى نێچیرڤان بارزانی داوه‌ته‌وه له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردن؟ appeared first on SNN.