بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌ نێوان دووهه‌ڵبژارده‌دایه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانی موچه‌ له‌ كاتی خویدا بداته‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابوریه‌ كۆبوه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابوری هه‌رێمی كوردستاندا دووبژارده‌ بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ تاو و توێ ده‌كرێت، بژارده‌ی یه‌كه‌م، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سیسته‌می لێبرینی مووچه‌، به‌گوێره‌ی داهاتی به‌رده‌ست.
بژارده‌ی دووه‌م دابه‌شكردنی موچه‌ بێ لێبرین به‌ڵام بۆماوه‌یه‌كی درێژتر كه‌ بگاته‌ 40 رۆژ جارێك.

له‌دوای نه‌گه‌یشتنی 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا و داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌گه‌یشتنی به‌شێك له‌ داهاتی ده‌ره‌وه‌ی سنور، حكومه‌تی هه‌رێمكی كوردستان موچه‌ی مانگی 2 دابه‌شنه‌كردووه‌ و ده‌ستی بۆ بژارده‌ی لێبرینی موچه‌ ده‌بات.