SNN-عەلی حەمە سەعید بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رايگەياند: رووبەڕووی گرفتی كەمی دەرمان بووينەتەوە و ئەگەر بەزوترین كات گرفتەكە چارەسەر نەكرێت ئەوا حاڵەتی نەخوازراو روودەدات و بارگرانیەكی زۆریش لەسەر كەسوكاری نەخۆشەخان دروست دەبێت. د.پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوودا لەلایەن ( بافل جەلال تاڵەبانی) هاوكاری نەخۆشخانەكەمان كراو توانی چەندین جۆر دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشخانەكەمان دابین بكات، ئەمە هۆكارێكی باش بوو بۆ كەسوكاری نەخۆشەكان كە بتوانن هەر لە ناو نەخۆشخانەكەدا دەرمانەكانیان دەستبكەوێت و هیچ بڕەپارەیەك نەدەن بۆ كڕینی دەرمان، بەڵام لەئێستادا خەريکە رووبەڕووی گرفتی كەمی دەرمان ببینەوە بەهۆی ئەوەی لەلایەن كۆمپانیاكانەوە دەرمانمان بۆ دابینناكرێت. […]
The post نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی گرفتی كەمی دەرمانی هەیە appeared first on SNN.