مستەفا كازمی؛ لەیادی ڕاپەڕینی كوردستان بەزمانی كوردی پەیامێكی بڵاوكردەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-05 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، 31 ساڵ تێپەڕی بەسەر راپەڕینی ئادار، ئەو ڕۆژەی ئازادیخوازان دژی ڕژێمی دیكتاتۆری كۆمەڵكوژ ڕاپەڕین ، ڕۆڵەكانی عیراق ئەمڕۆ لە سایەی ئەو ئازادییەدا دەژین. مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ ساڵیادی راپەڕین بەزمانی كوردی نووسیویەتی” 31 ساڵ تێپەڕی بەسەر ڕاپەڕینی ئازاری 1991 ئەو ڕۆژەی ئازادیخوازان دژی رژێمی دیكتاتۆری كۆمەڵكوژ راپەڕین، رۆڵەكانی عیراق ئەمڕۆ لە سایەی ئەو ئازادییەدا دەژین”. ڕاشیگەیاندووە، ئەو ئازادیی دەستوور دەستەبەری كردووە و بەسەر تیرۆریشدا سەركەوتن، هەروەها سەلماندیان بۆ جیهان، كە بەرگریكاری بەهاكانن بەهەر نرخێك بێت.

The post مستەفا كازمی؛ لەیادی ڕاپەڕینی كوردستان بەزمانی كوردی پەیامێكی بڵاوكردەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.