SNN-عەلی حەمە سەعید لەبەرامبەر ئەو پەراوێزخستنەی كە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە پەیرەو دەكرێت بەرامبەر بە گەنجان و سود وەرنەگرتن لە تواناكانیان، پسپۆڕێكی بواری پەرەپێدانی گەنجان ئاماژە بەوەدەكات سەرەڕای ئەوەی نزیكە لە %60 ی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان لە گەنجان پێكدێن و ساڵانە زیاد لە 30 هەزار خوێندكار قۆناغەكانی خوێندن تەواو دەكەن، بەڵام حكومەت هیچ سودێكی لە تواناكانی گەنجان وەرنەگرتووە هیچ پلە و پۆستێك نەدراوە بە گەنجان. د. بەختیار تاڵەبانی، مامۆستای زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و پسپۆڕ لە بواری پەرەپێدانی تواناكانی گەنجان بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو توێژینەوانەی كە لەسەر دانیشتووانی هەرێمی كوردستان كراوە ڕێژەی گەنج نزیك دەبێتەوە لە %60 كە ئەوەش ژمارەیەكی زۆرە […]
The post “حكومەتی هەرێم سودی لە تواناكانی گەنجان وەرنەگرتووە و نەتواندراوە هیچ ڕۆڵێكیان پێبدرێت” appeared first on SNN.