نەتەوە یەکگرتووەکان: 'زیاتر لە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار پەنابەر لە ئۆکرایناوە پەنایان بردووەتەبەر وڵاتانی دراوسێ'

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

كۆمیسەری باڵای پەنابەرانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، فیلیپۆ گراندی رایگەیاند کە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار پەنابەر لە ئۆکرایناوە پەنایان بردووەتەبەر وڵاتانی دراوسێ.

لە تویتێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، گراندی زانیاریدا سەبارەت بەو هاووڵاتییە مەدەنیانەی لە ٢٤ی شوباتەوە تا ئێستا، بەهۆی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا دەربەدەر بوون.

گراندی باسی لەوە کرد کە، لە ماوەی ١٠ رۆژدا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار پەنابەر لە ئۆکرایناوە پەنایان بردووەتەبەر وڵاتانی دراوسێ و، رایگەیاند: 'لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە تا ئێستا، ئەمە گەورەترین قەیرانی پەنابەرانە کە بەو خێراییە تەشەنەی سەندووە'.

لەلایەکی دیکەوە، بەپێی زانیارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، زیاد لە نیوەی پەنابەرە ئۆکراینییەکان چوونەتە پۆڵەندا، لە دوای ئەو جۆرجیا، مۆڵدۆڤا، سلۆڤاکیا، رۆمانیا و وڵاتانی دیکەی ئەورووپا.

كۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (UNHCR)، هۆشداری دابوو کە ئەگەر رەوشەکە خراپتر بێت، رەنگە چوار ملیۆن کەسی مەدەنی وڵاتەکە جێبهێڵن.