دیجیتاڵ میدیاى سپێده
لە بیر و فکر و حساباتی سەرۆکی ئەمریکا ترامپ و مونافەسە دیموکراتیەکەشی نەبوو کە ساڵی هەڵبژاردنی ۲۰۲۰ ساڵی گفتوگۆ دەبێت لەسەر دەربارەی نەخۆشیەکی گوازراوە کە لە ۳٦ ولایەت و پایتەختی ئەمریکا بڵاوبێتەوە ، کە دەستی کردوە بە شەلەل کردنی ئابوری ئەمریکا وە واقیعەیەکی جیاوازی دروست کردوە کە هەردوو حیزبی دیموکرراتی و کۆماری دەست وەستان ماونەتەوە لە کۆنترۆل کردنی ئەو ڤایرۆسە .
ترامپ خۆی ئامادە دەکرد بۆ ساڵی هەڵبژاردن و سرودی سەرکەوتنی ئابوری و سیاسەتە ڕاستیەتەکەی و کەمکردنەوەی ژمارەی بێ کاری دەگۆتەوە بۆ چوار ساڵی کۆتایی ، لە هەوڵدا بوو بۆ بردنەوەی سەرۆکایەتی کردنی ئەمریکا بۆ خولی داهاتوو . ئەم وێنەیە پێچەونە بۆوە بە ژمارەکانی کۆڕۆنا کە زیاتر لە هەزار حالەت لەولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هەیە و زیاتر لە ٦۹ کەسی کوشتووە ، بۆ زانینتان ژمارەکە زۆر لەوە زیاترە بە هۆی سنورداری لە پشنینەکان و پاڵپەستۆیەکی زۆر لەسەر نەحۆشخانەکان و کەرتی تەندروستی .
لە ڕووی ئابوریەوە ، بازاڕی پشکەکان لە ( وول ستریت ) کە ترامپ پشتی پێ دەبەستا وەک یەکێک لە سەرکەوتنەکانی ، کە دابەزینێکی مێژوویی تۆمار کرد لەو ڕۆژانەی کۆتایی بەهۆی کۆڕۆناوە ، حالەتێکی شلەژان دروست بووە بە چۆل بوونی شوێنی ئازوقە فرۆشتن و مواد و پێداویستیە گشتیەکان و بنچینەیەکان ، ئەزمەکە زیاتر بووە ، بە گرژی لە فرۆشتنی نەوت لە نێوان سعودییە و ڕوسیا وە دابەزینی نرخی نەوت بۆ ئاستێکی زۆر خراپ .
دونالد ترامپ ، زۆر بەکەمی دەستە وەستان دەبێت لە قسە کردن و بانگەشەی سەرکەوتنەکانی ، پێدەچێت دەستەوەستان بێت بەرامبەر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا . ئەو ڤایرۆسە بەناو هەموو جیهان بڵاوبۆتەوە ، وەدەستی کردوە بە شەلەل هێنانی بزوتنەوەی ئابووری لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ، کە ترامپ جیوە جیو بکات یان نا ، وە تووش بوون بەو ڤایرۆسە دەگاتە ئاستی هەرە سەرەوە لە مانگی داهاتوو بە بوونی ژمارەی 169.719 هەزار تووش بوو لە جیهاندا ، وە دروست نەکردن و گەشەپێنەدانی لوقاحی دژی کۆڕۆنا .
ئەو بڵاوبونەوەیە وای کرد کۆڕۆنا ببێتە ناونیشانی سەرەکی بۆئەمریکا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ، وە ڕەش کردنەوەی چەندین ناونیشانی تر کە تیمی ترامپ دەیان ویست وەکو پەیماننامە بەستن لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان وە کشانەوەی ئەمریکیەکان بە شێوەی تەدریجی لە ئەفغانستان ، وە پاڵەپەستۆ بۆ سەر ئێران ، وە گرێبەستی گۆڕینەوە بازرگانی لەگەڵ چین .
لەناو پێشبڕکێی دیموکراتیەکان ، کە ئەمڕۆ دەورەدراوە لە نێوان جێگری سەرۆک(جوزیف بایدن ) و (بیرنی ساندرز) ، کە کۆڕۆنا ئەوەلیاتی هەڵبژاردنی گۆڕی وە پێشبڕکێکە بەخێرایی یەکلایی ئەبێتەوە لە بەرژەوەندی بایدن بە هۆی بوونی متمانەی زۆری بەخۆ بوون بە سەرۆکایەتی و توانای هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ ئەزمە و ئەو ئیدارەیەی لەگەل بەرنامەی چارەسەری سەرەتانی cancer پێشوو هەیبوو .
هەروەها ڤایرۆس و بڵاوبونەوەی کۆسپ و تەگەرە و کەم و کوڕیەکانی کەرتی تەندروستی ئەمریکای کەشف کرد سەرەڕای بوونی مامەڵە و قۆنتەراتەکانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕووی زانستیەوە . دواکەوتن لە پشکنینی حالەتەکانی تووش بوون وە بچووک کردنەوەی قەبارەی زیانەکان کە تووشی ئەمریکا بوو لەلایەن ترامپەوە کاردانەوەیکی پێچەوانەیە بوو بووە فەشەل هێنانی لە تێڕوانینەکانی ، وە دروست کردنی حالەتەکانی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێوان ئەمریکیەکان ، وە توشبوون لە کەنیسەکان و کونگرەکان وای کرد ئەمڕۆ هەموو کۆبونەوەکان ڕەت کرانەوە بۆ مەبەستی کۆنترۆل کردنی ئەو ڤایرۆسە ، وە پێنج ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ئیجبار کران بە دەست بەسەر کردنی تەندروستی کە چواریان کۆماریەکان بوون .
لە پەیوەندییەکانی دەرەوەیدا ، سەردانیەکان و چالاکیەکانی پایتەختی ئەمریکا پوچەڵ کرانەوە سەبارەت بە دۆسیەی سوریا ، وە دواخستنی کۆنگرە و دەست بەسەرگرتنی بەرپرسانی ئەمریکا لە نێوانیان بەڕێوەبەری نوێی لە تیمی کۆشکی سپی مارك مادوز . وە ئەو دەربارەی گرنگی ئیدارەی دارایی و لوجستی کە تیایدایە بەرامبەر کشانەوەی هەموو دۆسیەکانی دەرەوە .
کۆڕۆنا سەرسوڕمانێکی گشتی بوو بۆ ساڵی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کە پێوانە و پێشبڕکێکەی پێچەوانە کردەوە بە شێوەیەک کە نە ترڵمپ و نە بایدن چاوەڕێیان نەدەکرد .
ئەو ڤایرۆسە ، وە بەهۆی داکشانی ئابوری و ئەو ڕەخنانەی ئاراستەی حکوومەتی ئێستای ئەمریکا دەکرێت ڕۆلێک دەگێڕن لە بەرژەوەندی دیموکراتیەکانە لە هەڵبژاردنی ۳ نۆڤێمبەر .
وەرگێڕانی: نایف شێخانی
نوسینی : جویس کرم