SNN ئابووریناسێكى عێراقى شیكردنه‌وه بۆ پڕۆژه‌ى دابه‌شكردنى پاره‌ى زیاده‌ى نه‌وت ده‌كات به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا به‌شێوه‌ى كاش و ده‌ڵێت: “تاكه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌م پڕۆژه‌یه بریتیه له نه‌بوونى یاسا”. به‌رزبوونه‌وه‌ى نه‌وت بۆ سه‌روو 100 دۆلار له بازاڕه‌كانى جیهاندا وایكردووه داهاتى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادبكات، هه‌ربۆیه به‌شێك له‌ئێستادا تاوتوێى پرۆژه‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه واده‌كات پاره‌ى زیاده‌ى نه‌وت به‌شێوه‌ى كاش و دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر هاووڵاتییانى عێراقدا، پرۆژهیهكهش به‌شێوه‌یه‌كه، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك پاره‌ى به‌رده‌كه‌وێت و رێژه‌ى پاره‌كه‌ش به‌پێى ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه ده‌بێت كه نرخى نه‌وت به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت مانگانه، هاوكات له‌ئه‌گه‌رى وه‌ستانى نرخه‌كه له ئاستێكى دیاریكراودا رێژه‌ى 50٪ى داهاته‌كه‌ى ده‌درێت به هاووڵاتى عه‌بدولڕه‌حمان مهسدهرانى، شاره‌زایی ئابوورى عێراق له‌باره‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه ده‌ڵێت: […]
The post عێراق پلانى هه‌یه پاره‌ى زیاده‌ى نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا دابه‌شبكات appeared first on SNN.