دیجیتاڵ میدیای سپێده
پارێزگاری هەولێر ڕایگه‌یاند، ڕێگە بە هیچ کەس ناده‌ین بەهەر بڕ و بیانوێک بێت یاری بە بازاڕ بکات و نرخی خۆراک و پێداویستی لەسەر هاوڵاتییان گران بکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 2022/3/6 ئوێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: لێژنەی قائیمقامیەتی ناوەندیمان بەسەرۆکایەتی قائیمقام ڕاسپارد توندترین ئیجرائات لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە نرخی خۆراک و پێداویستییەکان لەسەر هاوڵاتییان زیاد دەکەن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: وەکو پارێزگاى هەولێر لە ڕێگەى لێژنەکانى سەرجەم قائیمقامیەتەکانى سنوورى پارێزگاکەمان، جگە لەو خۆراک و پێداویستیانەى کە لەئاستى جیهانى نرخەکانیان گرانبووە، ڕێگە بە هیچ کەس نادەین بەهەر بڕ و بیانوێک بێت یاری بەبازاڕ بکات و نرخی خۆراک و کەل و پەل و پێداویستی لەسەر هاوڵاتییان گران بکات.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: لێژنەکانى قائیمقامیەتى ناوەند و سەرجەم قائیمقامیەتەکان دەبێت تەواوی هەوڵەکانی خۆیان چڕبکەنەوە بۆ چاودێریکردنی چڕ و ووردی بازاڕ و کۆنتڕۆڵکردنی نرخی خۆراک و کەل و پەل و پێداویسییەکانى هاوڵاتییان، هەرخاوەن مارکێت، دوکان، گۆکایەک و کەس و لایەنێک سەرپێچی بکات توندترین رێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه نرخی خۆراك و پێداویستیه‌كان له بازاره‌كانی هه‌رێم به‌رده‌وام له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه و په‌پێی زانیاریه‌كان له پارێزگای دهۆك ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك ده‌به ڕۆنی زه‌یت گه‌یشتوه‌ته 5000 هه‌زار دینار