دیجیتاڵ میدیای سپێده
پۆلیسی هەولێر رایگهیاند، كە دوو كەسیان دەستگیر كردووە به تۆمهتی تهقهكردن ، دوای دهستگیر كردنیشیان بڕێكی زۆر مادهی هۆشبهریان پێبووه.
هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگهیاند، بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، كاتژمێر (1ی شەو) دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (م. ا. ن) و (م. ی. خ) بە تۆمەتی تەقەكردن دەستگیر كرد، كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (BMW)یان لابوو و دەستی بەسەردا گیرا.
ئاماژهی بهوهشكرد، تۆمەتبارانی ئاماژەپێكراو، لە كاتی دەستگیركردنیاندا دەست بەسەر 44.8 گرام كریستاڵ، 82.6 گرام حەشیش، 73.255 گرام جامایكا، كلاشنكۆفێك و مەخزەنێكی بەتاڵ و 33 فیشەكی زیندوو، دەمانچەیەكی جۆری توركی لەگەڵ 17 فیشەكی زیندوو، 3 دانە پایپی بەكارھێنانی كریستاڵ، 2 چەقۆ، 80 دەنكە حەبی ترامادۆڵ، 3 بتڵ خواردنەوەی كحولی لەگەڵ تەرازووی كێشانی ماددەی ھۆشبەردا گیرا.
باسی لهوهشكرد، ئۆتۆمبێلەكە و كەلوپەلەكان و هەردوو تۆمەتبارەكەش بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێكارە یاساییەكان، ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان كران.