وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق شانه‌ی قه‌یرانه‌كان بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی خۆراك پێكده‌هێنێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

به‌گوێره‌ى ئاژانسیى هه‌واڵی عێراقی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق له‌لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی عێراقیه‌ی، ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی بازرگانی به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیر عه‌لا جبوری و بریكاره‌كان و ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی پێكهێناوه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی میكانیزمێك بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌ی هاتوه‌ته‌پێشه‌وه‌، به‌هۆی شه‌ڕی ڕوسیا و ئۆكرانیاوه‌ كه‌ بووه‌ته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ له‌ جیهاندا.

محمد حه‌نون وتی: حكومه‌تی عێراق تاوتوێی په‌ره‌پێدانی ستراتیژی ئاسایشی خۆراك ده‌كات و ڕێوشوێنی به‌په‌له‌ ده‌گرێته‌به‌ر بۆ زانینی مادده‌كانی فۆرمی خۆراك.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: له‌ چوارچێوه‌ی پلانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخ، سه‌رجه‌می به‌شی سه‌به‌ته‌ی خۆراك ده‌ستی پێكردووه‌ و ئه‌مڕۆ پێدانی بڕی 460 هه‌زار تۆن گه‌نممان بۆ كارگه‌ ئه‌هلی و حكومیه‌كان ده‌ستپێكردوه‌، وتیشی: ڕێوشوێنی گرنگ گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی ئاسایشی خۆراك.