لەبارەی بەشە ئاردی مانگانە، وەزیری بازرگانی عێراق هاوڵاتیان دڵنیادەكاتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

وه‌زیرى بازرگانى عێراق هاوڵاتیانى دڵنیاكرده‌وه‌ كه‌ هیچ قه‌یرانێك له‌ مادده‌ى ئارد نییه‌ له‌ به‌شه‌ خۆراكى مانگانه‌دا.

به‌پێى سایتى وه‌زاره‌تى بازگانى عێراق، عه‌لا جبوورى رایگه‌یاندوه‌ وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ مانگى ره‌مه‌زان و جێبه‌جێكردنى ئاڕاسته‌كانى سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زاره‌ته‌كه‌ى به‌شێكى نوێى ئاماده‌كردنى سه‌به‌ته‌ى خۆراكى ده‌ستپێكرد، ئه‌وه‌شى وت، كه‌ به‌شێكى دیكه‌ى ئاردى له‌میانه‌ى یه‌كه‌كانى پسووله‌ى خۆراك دابه‌شده‌كات.

وه‌زیرى بازرگانى عێراق ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد بۆ ده‌ستكردن به‌ به‌رهه‌مهێنانى ئارد له‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتووه‌وه‌، بڕێكى زۆر گه‌نم به‌ ئاشه‌كان ده‌درێت.
وه‌زیرى بازرگانى عێراق داواى له‌ بریكاره‌كانى خۆراك كرد به‌شه‌كانیان له‌ سه‌به‌ته‌ى خۆراك له‌ هه‌موو پارێزگاكاندا وه‌ربگرمن.

له‌ به‌شێكى لێدوانه‌كه‌یدا، عه‌لا جبوورى ئه‌وه‌شى وت، سه‌ره‌ڕاى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌كان و قه‌یرانى رووسی-ئۆكڕانى كه‌ بوه‌ته‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى زۆرى نرخى كه‌لوپه‌لى خۆراك، ئه‌وا وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق پلانێكى داناوه‌ بۆ دابینكردنى ئارد بۆ هاوڵاتیان.